٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١١:٥١
9 ئەندامی داعش لە سلێمانی دەستگیر کران

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند کە نۆ کەسیان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شاری سلێمانی دەستگیر کردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فەرماندە یەحیا رەسووڵ، وتەبیژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی کرد، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا 9 کەسیان لە شاری سلێمانی بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیر کردووە.

یەحیا رەسووڵ ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەوانەی دەستگیرکراون سەر بە کەرتی باشووری ویلایەتی عێراقی داعش بوون و بەهاوکاریی دژەتیرۆری سلێمانی دەستگیر کراون.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەسانە بەگوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویستیان لە دژ گیراوەتە بەر.

342/